سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئیسرائیل به‌ره‌و جه‌نگی ناوخۆیی ده‌ڕوات و ململانێكانیش له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران گه‌وره‌ترن.
تامیر باردۆ ، سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به مۆساد رایگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كانی ناوخۆیی و شكستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكان له‌گه‌ڵ لایه‌نی فه‌له‌ستینی، زۆر له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل گه‌وره‌تره.
گوتیشی: هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ر ئیسرائیل مووشه‌كه‌كانی حه‌ماس و حیزبوڵڵا نییه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌كان له خۆپیشاندانه ناوخۆییه‌كاندایه.
باردۆ هۆشداری ئه‌وه‌شی دا كه ئیسرائیل به‌ره‌و جه‌نگی ناوخۆیی ده‌روات ، ده‌شڵێ ، ململانێكان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران گه‌وره‌ترن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.