رۆژنامه‌ی شه‌رقه‌ولئه‌وسه‌ت ئاشكرای كردووه كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش رایگه‌یاندووه،به‌م نزیكانه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ،سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه .
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه، رێكخراوی داعش ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆی خۆی گرتووه كه كرایه سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ناوچه‌ی شه‌ریعه له به‌ناحیه‌ی زاب.
رۆژنامه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه رێكخراوی داعش كوژرانی هه‌ریه‌ك له شێخی عه‌شیره‌تی جحێشی و هاوسه‌رو كوره‌كه‌ی و كوژرانی عه‌قید فازڵ سه‌بعاوی ، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی شه‌ریعه و پاسه‌وانه‌كانی له ئه‌ستۆی خۆی گرتووه‌و ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.