ماهیش ساڤانى سه‌رمایه‌دارێكى هیندیه كه كارى بازرگانى ئه‌ڵماس ده‌كات له روژهه‌ڵاتى شارى گوجرات له هیندستان ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 24ـى كانوونى یه‌كه‌م ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ى بۆ 251 كوڕ‌و كچ و به ئاماده‌بوونى هه‌زاران میوان له‌سه‌ر حیسابى خۆى ئه‌نجامدا، له ناو بووك و زاواكه‌دا 5 بووك و زاوای موسڵمان و بووك و زاوایه‌كی مه‌سیحى تیدابوو.
هاوسه‌رگیرى له وڵاتى هیندستان پڕۆسه‌یه‌كى گرانبه‌هایه و خانه‌واده‌ى كچان ده‌بێت هه‌ڵسن به خه‌رجى ئاهه‌نگ و كڕینى ئاڵتون و دیارى گران به‌ها بۆ كچان له كاتى به شودانیان.
ماهیش ساڤانى هه‌ستاوه به ڕۆلى باوكایه‌تى بۆ كچانى هه‌ژار و توانیویه‌تى 251 خۆشه‌ویست هه‌ژار له ژیانى هاوسه‌رى بێبه‌ش نه‌كات و ئاسانكارى ته‌واویان بۆ بكات.
ئه‌م بازرگانه هیندیه خاوه‌نداریه‌تى رێكخراوێكى خێرخوازیه و له ساڵى 2012 وه ئاهه‌نگیرى به كۆمه‌ڵ بۆ كچانى هه‌ژار له سورات ده‌گێرَێ و یارمه‌تیان ده‌دات.
ماهیش ساڤانى ده‌ڵێت ئه‌م كاره خێرخوازیه‌م له ساڵى 2008 وه ده‌ست پێكرد كاتێك یه‌كێك له كرێكاره‌كانم گیانى له‌ده‌ستدا چه‌ند رۆژیك پێش هاوسه‌رگیرى كچه‌كه‌ى من ڕۆل و ئه‌ركى باوكایه‌تى بۆ ئه‌م كچانه ده‌بینم و زۆر دڵخۆشم كه ده‌توانم یارمه‌تى هه‌ژاران بده‌م.
ساڤانى جگه له دابینكردنى خه‌رجى ئاهه‌نگه‌كه پێداویستى ناو ماڵى بۆ هه‌موو هاوسه‌ره‌كان دابین كردووه و به برى 500.000 روپیه‌ى كه ده‌كاته 7.400 دۆلار به هه‌ر بوكێكى داوه كه پێداویستیكانیان بكڕن وه‌ك ژوورى نووستن و ژوورى دانیشتن و پێداویستیكانى كه‌یان.
ساڤانى پێى وایه ئه‌و كاره‌ى كه ده‌یكات ئه‌ركێكى ئه‌خڵاقى و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌سه‌ر شانى و بڕیاریداوه خۆشه‌ویسته هه‌ژاره‌كان له ژیانى هاوسه‌رى بێبه‌ش نه‌كات و ئاسانكارى ته‌واویان بۆ بكات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.