له ئوستورالیا پشیله‌یه‌كى جوان به دوو سه‌رو سێ چاو و دوو ده‌م و لووت له دایك بوو خاوه‌نى پشیله‌كه ده‌ڵێت تا ئێستا به ته‌ندروستیه‌كى باش ده‌ژیت و هیوادارم درێژه به ژیانى بدات و به‌رده‌وام بژێت.
به‌خێوكه‌رى پشیله‌كه به ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلی راگه‌یاندووه: بیتى بیى له ئیستادا ته‌نها چاوه‌ى ناوه‌ڕاستى ده‌كرێته‌وه و 11 رۆژه له دایك بووه و له هه‌ر 2 كاتژمێر و نیو جارێك له رێگاى بۆڕیه‌كى بچووكه‌وه خواردن و خواردنه‌وه‌ی پێده‌درێت.
به‌خێوكه‌رى بیتى بیى به هیواى ئه‌وه‌یه كه هه‌مان رێگاى پشیله‌ى به‌ناوبانگ (جانوس فرانكلوى) بگرێته‌به‌ر كه بۆ 15 ساڵ توانى بژیت و به‌هه‌مان شێوه خاوه‌نى دوو سه‌ر بوو.
بیتى بیى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووكى به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه و ئه‌كاونتێكى هه‌یه به هه‌مان ناو و به هه‌زاران هه‌وادارى هه‌یه و هه‌وادارانى روژانه شێرى ڤیدیۆ و ویَنه‌كانى ده‌كه‌ن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.