حکومەتی ئەمەریکا بەشێکی بەرچاوی له یارمەتییەکانی بۆ رێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان کەم کردەوه.
نیكی هایلی، نوێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند، بۆ ساڵی دارایی 2018 وڵاتەكەی بڕی 285 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە كەمدەكاتەوە كە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكانی تەرخانیكردووە.
ئێستا ئەمەریکا ساڵانه 3.3 ملیار دۆلار(سەدا 22)ی بودجەی ساڵانەی نەتەوه یەکگرتووەکان دابین دەکات.
خاتوو هیلی گوتی: ناکارامەیی و خەرجییە زۆرەکانی نەتەوه یەکگرتووەکان به ئاشکرا دیاره. لەمەودوا رێگه نادەین دەست و دڵ کراوەیی خەڵکی ئەمەریکا خراپ بەکار بهێندرێت و چاودێری نەکرێت.
نیکی هیلی جەختی کردەوه: ئێمه هێشتا خەریکی هەڵسەنگاندنی رێگاکانی بەرزکردنەوەی کارەمەیی رێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکانین و له پاراستنی بەرژوەندییەکانمان بەردەوام دەبین.
گوتشی، لەمەودوا بێدەنگ نابن بەرامبەر خراپ بەكارهێنانی ئازایەتی گەلی ئەمەریكا یان رێگە نادەن بە بێ كۆنترۆڵكردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.