Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:26

رژێمی ئەسەد ئیدلب و حەمای بۆردومان کرد

کوژران زۆربەیان ژن و منداڵن
کوردستان TV
100%


لە ئەنجامی 90 هێرشی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و هێزەکانی رووسیا، بۆ سەر پارێزگای ئیدلب و پارێزگای حەما، 15 کەسی مەدەنی کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.


لە ئەنجامی 90 هێرشی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و هێزەکانی رووسیا، بۆ سەر ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سنووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا هەروەها بۆ سەر ناوچەکانی باکووری پارێزگای حەما ناوەڕاستی سووریا، 15 کەسی مەدەنی کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

هێزەکانی رژێم ناوچەکانی گوندەواری باشوور و رۆژهەڵاتی شاری ئیدلب، سەراقین، سنجار، هیش، تەل مەردیح، شێخ ئیدریس، تەل توقان، دەبسە، تەمانییە، جەرجەناز زفەر، شێخ بەرەکە و تەلعەمار سەر بە پارێزگای ئیدلب، هەروەها ناوچەی لاتامنە باکووری پارێزگای حەما هێرشی ئاسمانیان ئەنجام داوە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لە ئیدلب، مستەفا حاجی یوسف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد بۆردومانی باشووری شاری ئیدلب و باکووری شاری حەمایان کردووە و لە بەیانیەوە تا شەوەکەی 90 هێرشیان ئەنجام داوە و بە هۆیەوە 15 کەسی مەدەنی کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.