Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 01:18

وەزیری ناوخۆی عێراق پشتگیری کردنەوەی فڕۆکەخانە و مەرزەکانی کوردستان دەکات

شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە راگەیانراوێكدا ئامانجی سەردانی شاندێكی بەرێوەبەرەیەتییەكەیان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حكوومەتی عێراق ئاشكرا كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حكوومەتی عێراق كۆبوونەوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە مەبەستی كۆبوونەوەكە چارەسەركردنی كێشەی مووچە و میلاكات و بەدواداچوونی كاروباری رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە بووە و هاوكات لەو كۆبوونەوەیەدا داوا لە وەزیری ناوخۆی عێراق كراوە كە سەرجەم خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بكرینەوە.

راگەیەنراوەكەدا ئاشكرای كردووە كە وەزیری ناوخۆی عێراق بەڵێنی داوە كە سەرجەم داواكارییەكان بگەیەنێت و پشتگری لە كردنەوەی مەرز و فڕۆكەخانەكان كرد. لەهەمان كۆبوونەوەدا بانگێشتننامەی هەرێمی كوردستان گەینراوەتە دەستی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی عێراق بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بكەن بۆ گفتوگۆ و چارەسەری تەواوی كێشەكان.

لەدوای چڕبوونەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، یەكەمجارە شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا دەكات و بڕیاریشە لە داهاتوودا شاندێكی تری پەرلەمانی كوردستان بچێتە بەغدا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوە یاساییەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و گفتوگۆی ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا باسکراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.