Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:21

کۆنگره‌ی سوچی له‌ روسیا

به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی سووچی ناكه‌ن
کوردستان TV
100%


ژماره‌یه‌ك له‌ گروپه‌كانی سه‌ر به‌ ئۆپزسیۆنی سوریا رایانگه‌یاند به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی سوچی له‌ روسیا ناكه‌ن و هاوكات روسیاش به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی له‌ سوریا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

 ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی رۆیته‌رز بلاویكرده‌وه‌ كه‌ چل گروپی سه‌ر به‌ ئۆپزسیۆنی سوریا ك له‌نێوانیاندا گروپی چه‌كداری تێدایه‌و پێشتر به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی جنێڤیان كردوه، رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی سووچی ناكه‌ن به‌و هۆیه‌ی روسیا هیچ فشارێكی نه‌كردۆته‌ سه‌ر حكومه‌تی سوریا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 هه‌ر چل گروپه‌كه‌ش روسیایان به‌ پشتگیری كردن له‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌سفكردوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو تاوانی گه‌وره‌ی به‌ رانبه‌ر به‌ گه‌لی سوریا كردوه.

 شیاوی باسه‌ دوای وه‌رگرتنی توركیاو ئێران روسیا بریاری له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی سوچی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی سوریادا كه‌ له‌ بیست و نۆ و سی مانگی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.