ئافره‌تێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 69 ساڵ به ناوی " هنریتا فۆر" كه له بواری گه‌شه‌و كاروباری مرۆڤ ئه‌زمونێكی باش و دۆستانه‌ی هه‌یه ،وه‌ك سه‌رۆكی ئاژانسی سندوقی منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) هه‌ڵبژێردرا .
وته‌بێژی ئه‌مینداری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایده‌كات كه "فۆر" له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوو چه‌ندین چالاكی گرنگی وه‌كو به‌شی خزمه‌تگوزاری گشتی ئه‌مریكا و رێكخراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌بووه .
"فۆر" یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه كه سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی ئه‌مریكی گه‌شه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ستۆ بووه ،هه‌روه‌ها به‌رپرسی خزمه‌تگوزاری ده‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته بووه.
جێی باسه،له ئێستادا یه‌ك له‌سه‌ر چواری پۆسته باڵاكانی ئه‌و رێكخراوه له ده‌ستی ئافره‌تان دایه‌و زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.