ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی رۆیته‌رز له وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیای گواسته‌وه كه كه‌شتیه‌كی به‌ریتانی چاودێری كه‌شتیه‌كی روسیا كردوه له‌كاتی تێپه‌ر بوونی به هه‌رێمه ئاوییه‌كانی نزیك به‌ریتانیادا.
به پێی هه‌واڵه‌كه كه‌شتی جه‌نگی ئێچ ئێم ئێس ست ئه‌لبانس كه له بیست و سێی ئه‌م مانگه چاودێری كه‌شتی روسی ئه‌دمیڕاڵ گۆرشكۆڤی كردوه له‌و كاته‌ی به ده‌ریای باكوردا تێپه‌ریوه.
كه‌شتی هێزی شاهانه‌ی به‌ریتانیا به‌درێژایی چه‌ند رۆژی رابردوو چاودێری كه‌شتیه رووسیه‌كه كردوه كه ئه‌مرۆ گه‌یشته به‌نداوی پۆرتس ماوس.
لای خۆشیه‌وه گاڤین ویلیامسن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی دوو دڵ نابێت له به‌رگری كردن له هه‌رێمه ئاوییه‌كانی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بۆریس جۆنسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی بۆ روسیا رایگه‌یاند به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه كه مۆسكۆ ده‌ستی له هه‌ڵبژاردنی وڵاتانی دیكه وه‌رداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.