له په‌كینی پایته‌ختی چین، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له چین و ئه‌فغانستان و پاكستان كۆبونه‌وه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیشدا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌لاحه‌دین ره‌بانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند له‌گه‌ل پاكستان رێككه‌وتونه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولات و رێگا نه‌دان به گروپه توندره‌وه‌كان له به‌كارنه‌هێنانی خاكی هیچ كام له هیندستان و پاكستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی دیكه.
لای خۆشیه‌وه مه‌حه‌مه‌د عاسف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی گرینگی به‌رێوه‌بردنی ناوچه سنورییه‌كان له‌گه‌ل هیندستان و گه‌رانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان و هاوكاریكردنی له بواری هه‌واڵگری ده‌دات.
وانگی یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینیش رایگه‌یاند كارده‌كه‌ن له‌رێگه‌ی ئه‌فغانستانه‌وه مافی كردنه‌وه‌ی رێره‌وێكی ئابوریی له‌چینه‌وه بۆ وڵاتانی ناوه‌راست و رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا به‌ده‌ست بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.