Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 01:15

فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی به‌لجیکا عێراقیان جێهێشت

له‌ئه‌یلولی ساڵی 2016ه‌وه‌ داعشیان بۆردومانكردووه‌
کوردستان TV
100%

چوار فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی به‌لجیكا دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان له‌بۆردومانكردنی تیرۆرستانی داعش له‌خاكی عێراق به‌ره‌و خاكی وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لیجیكادا هاتووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌ F16 یه‌كانی به‌لجیكا، به‌ره‌و وڵات كشانه‌وه‌و ئه‌ركه‌كانیان له‌عێراق كۆتای پێهات.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: له‌ئه‌یلولی ساڵی 2016ه‌وه‌  تاوه‌كو ئه‌یلولی 2017 ه‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی به‌لجیكا  له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌رده‌نه‌وه‌ به‌شدار بوون له‌هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش و بۆردومانكردنی تیرۆرستان له‌ناو خاكی عیراق.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ پێشتر له‌ سه‌ر داوای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتێكدا ئه‌ركه‌كانی كۆتای پێهاتبوو،  شه‌ش مانگی تر ئه‌ركه‌كانیان درێژكرایه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.