ماكوان عومه‌ر گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئێستا له وڵاتی ئێرله‌ندایه له ماڕاسۆنێكی 25 كیلۆمه‌تری كه له‌ناو دارستان و جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئێرله‌ندا رێكخرابوو تێیدا له نێوان 26 هه‌زار لاوی به‌شداربووی ئه‌و وڵاته، 10 به‌شداربوو خه‌ڵاتیان وه‌رگرت ، ماكوان له‌ناو ئه‌و 10 به‌شداربووه بوو كه خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتنیان پێ به‌خشرا.
شایانی باسه رێكخراوی (گاشكا) یه‌كێكه له رێكخراوه‌كانی ئێرله‌ندا، ساڵانه چه‌ندین جۆر ماراسۆن و چالاكیی وه‌رزشی جیاوازی تایبه‌ت به لاوان ئه‌نجام ده‌دات.
ماكوان عومه‌ر له‌ناو ئه‌و 10 به‌شداربووه كه خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتنیان پێ به‌خشرا، ئه‌و وه‌كو كوردێك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و توانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌و ماراسۆنه وه‌ربگرێت ، بروانامه‌یه‌كیشی پێ به‌خشرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئێرله‌نداوه دوو خه‌ڵاتی برۆنزی پێشكه‌ش كرا، كه خه‌ڵاتی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوون.
ماكوان عومه‌ر ، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه له نزیكه‌وه سه‌رۆك كۆماری ئێرله‌ندای بینوه و نامه‌یه‌كی پێشكه‌شی ئه‌و به‌رپرسه كردووه و باسی كوردستان و ئازاره‌كانی كوردستان‌م بۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌دا خسته روو.
ماكوان عومه‌ر عه‌لی له ساڵی 1999 له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه و ماوه‌ی ساڵێكه چووه‌ته وڵاتی ئێرله‌ندا و ئێسته له‌و وڵاته‌دا ده‌ژی
سه‌رچاوه/ وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.