ئه‌مه سێیه‌م جاره كه‌ناڵیNRT له‌سه‌ر پێشێلكاری ئاگاداربكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌مان سه‌رپێچی بكه‌نه‌وه ئه‌وا سزاكه‌یان توندتر ده‌بێت تا ئه‌وه‌ی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له‌و كه‌ناڵه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه ده‌ربكرێت.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی كه‌ناڵی NRT ئامێرێكی به‌كارهێناوه به‌بێ مۆڵه‌ت كه‌په‌خشی چه‌ند كه‌ناڵێكی تری له‌سه‌ركردووه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بڕیاریدا ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه بۆ یه‌ك هه‌فته‌ی تر درێژبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كه مۆڵه‌تی ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه درێژكراوه‌ته‌وه،وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌رپرسانیNRTداده‌نیشین و گفتوگۆده‌كه‌ین.
گوتیشی: ئه‌مه سێیه‌م جاره كه‌ناڵیNRT له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه ئاگاداربكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌مان سه‌رپێچی بكه‌نه‌وه ئه‌وا سزاكه‌یان توندتر ده‌بێت تا ئه‌وه‌ی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له‌و كه‌ناڵه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه ده‌ربكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.