كۆلیین دێیلى ماڵى دواى كڕینى ماڵى داپیرى هه‌ڵده‌ستێت به كارى باخچه‌وانى كه وه‌ك حه‌زێك و خولیایه‌كى خۆى ده‌ستبه‌جى ده‌ست به‌كاری رواندن ده‌كات و دواى چاوه‌ڕوانیه‌كى درێژ و كاتى هه‌ڵ كۆڵین و دوورینه‌وه‌ى كۆلیین گێزه‌رێك ڕاده‌كێشێت له سه‌ره‌تاوه هه‌ر وه‌ك گێزه‌رێكى ئاسایى ده‌یبینیت به‌ڵام كاتێك نزیكتر ته‌ماشاى ده‌كات كۆلیین دێیلى تێبینى كرد كه شتیكى بریقه‌دار پێچاوه‌ته‌وه له ده‌ورى گێزه‌ره‌كه، دواى پاككردنه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت كه ئه‌نگوستیله‌یه‌كى هاوسه‌رگیریه.
كۆلیین خێرا زانى كه ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه هى داپیریه‌تى، كه پێش 13 ساڵ بزری كردبوو، دوای ئه‌وه كۆلیین ئه‌نگوستیله‌كه‌ی بۆ مارى گرامس داپیرى كۆلیین كه ته‌مه‌نى 84 ساڵه برده‌وه و داپیره‌ی زۆر دڵخوشبوو به دۆزێنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌نگوستیله‌كه‌ی هاوسه‌رگیری دواى ئه‌وه‌نده ساڵه له بزری كردبوو.
بزركردنى شتێك ده‌بێته مایه‌ى خه‌م له تایبه‌ت ئه‌و شته‌ى كه بزرت كردووه دروشمێكى خۆشه‌ویستى نێوان دوو كه‌س بیت، كۆلیین دێیلى ده‌ڵێت من زۆر شادمانم كه داپیرم ئه‌نگوستیله‌كه‌ى بۆ گه‌ڕایه‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.