Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:48

 داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ده‌کات

بڕیاریداوه‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ بكاته‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

داعش بریاریداوه‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بكاته‌ ئامانج و هه‌ره‌شه‌ له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه‌ به‌شداری له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی كوێتی رایگه‌یاندووه‌، رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و بڕیاریداوه‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بكاته‌ ئامانج.

داعش له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاوی كردۆته‌وه‌، به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له‌ ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵدا ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌و گرته‌یه‌دا داعش به‌ڵێنی داوه‌، ئاڵای ره‌شی خۆیان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ واشنتۆن، مۆسكۆ، ئه‌وروپا و چین هه‌ڵبكه‌ن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.