Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:42

2017 ساڵی هه‌ستانه‌وه‌ی نۆکیا بوو به‌رێژه‌یه‌کی خه‌یاڵی

سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌ به‌ختی نۆكیا ناو ده‌به‌ن
NokIa
کوردستان TV
100%

هه‌ركاتێك گوێمان له‌ ناوی نۆكیا ده‌بێت، مۆبایله‌ به‌هێز و كوالیتی به‌رزه‌كانی ساڵانی رابردومان به‌بیردێته‌وه‌.

نۆكیا ئه‌و برانده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه‌ پێشه‌نگی ئامێره‌كانی جیهانی گرتبوو به‌جۆرێك له‌ رێژه‌ی له‌ %70 به‌كارهێه‌رانی سه‌رتاسه‌ی جیهان به‌رهه‌مه‌كانی نۆكیایان به‌كارده‌هێنا.

به‌ڵام نۆكیا نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌ خێراكانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌رده‌وام بێت و بۆیه‌وه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌م شكستێكی گه‌وره‌ی هێنا و كه‌وته‌ دواوه‌ی زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان.

له‌ساڵی ٢٠١٦ كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندی به‌ناوی HMD GLOBAL دوباره‌ نۆكیای گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ وڵاتی دایك و له‌ مایكڕۆسفتی كڕیه‌وه‌!

له‌ كۆتاییه‌كانی ٢٠١٦ دوو مۆبایلی كلاسیكی نۆكیا خرایه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌  و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێشوازی لێكرا فرۆشێكی زۆری هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ نۆكیا له‌ دڵی خه‌ڵك ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌میشه‌ ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌.

نۆكیا بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ به‌ مۆبایلی هۆشمه‌ندی تایبه‌تمه‌ندی به‌رزه‌وی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید كێبركێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك ئه‌پڵ و سامسۆنگ و هواوی بكات.

ساڵی ٢٠١٧ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مۆبایله‌كانی نۆكیا ٣،٦،٥ بڵاوكرایه‌وه‌ و هه‌ر له‌سه‌رتای بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێك وڵاتدا داواكاری زۆری له‌سه‌ر بوو به‌جۆرێك ته‌نها له‌ وڵاتی چین له‌ خوله‌كی سه‌ره‌تایی بڵاوكردنه‌وه‌یدا ، زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س ناویان تۆمار كرد بۆ كڕیی نۆكیا .٦

له‌هه‌مان كاتدا ، نۆكیا له‌ به‌رهه‌می ٣٣١٠ ی كلاسیك به‌ دیزاینی نوێ ،توانی فرۆشێكی یه‌كجار زۆری هه‌بێت به‌جۆرێك كه‌ به‌رپرسانی نۆكیا رایانگه‌یاندوه‌ ده‌یان ملیۆن له‌م ئامێره‌ له‌ چاره‌گی كۆتایی ٢٠١٧ فرۆشراوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا نۆكیا رێژه‌ی فرۆش و قازانجی ٢٠١٧ ی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ فه‌رمی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ زانیاری نافه‌رمیان له‌ كۆمپانیه‌كه‌وه‌ دزه‌ پێكردوه‌ رایانگه‌یاندوه‌ بڕیار وایه‌ له‌سه‌ره‌تای ٢٠١٨ داتای ٢٠١٧ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی زۆر سه‌ره‌نج راكێش ده‌بێت.

زۆربه‌ی ناوه‌نده‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌ به‌ختی نۆكیا ناو ده‌به‌ن و پێیان وایه‌ دیارترین باس و روداوی ته‌كنه‌لۆژیا له‌ ٢٠١٧ بریتی بوو له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی نۆكیا به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو  و سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی.

سه‌چاوه‌/ تێكا ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.