Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 05:23

حکوومەتی هه‌رێم و پەرلەمانی کوردستان کۆده‌بنه‌وه‌

گفتوگۆكردنە لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان هەرێم
کوردستان TV
100%

بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

فەرحان جەوهەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی حكوومەت سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

زیاتر گوتی، كۆبوونەوەكە بە مەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و دیاریكردنی كاتەكەی.

كۆبوونەوەی شاندی حكوومەت و پەرلەمان لەكاتێكدایە كە لەم مانگەدا جارێكی تر حكوومەت و پەرلەمان كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ فرسەت سۆفی ئەوەشی گوتیشی، سبەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كۆدەبێتەوە.

17ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەنامەكەیدا داوای له‌ په‌رله‌مان كردووه‌، لە ماوەی سێ مانگدا رێكاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەرو رۆژی ھەڵبژاردن دیاریبكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.