Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 05:23

دوای سەری ساڵ فشاری زیاتری نێوده‌وله‌تى دەخرێتە سەر عه‌بادى

دلاوەر ئاژگەیی: پاڵپشتییەکی باشی ئەورووپا بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە
کوردستان TV
100%

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند" مانگی یەکەمی ساڵی 2018، یەکێتیی ئەورووپا ستراتیژیەتێکی نوێ بۆ ماوەی 3 ساڵ لە عێراقدا دادەڕێژێت، ئەگەر حکوومەتی عێراقیش تا ئەوکاتە نەیەتە پێش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ئەوا لە زۆر ڕووەوە بە زیانی عێراق کۆتایی دێت، چونکە یەکێتیی ئەورووپا لەڕووی دارایی و ئابوورییەوە ھێزێکی زۆر گرنگە لە جیھاندا و ڕێککەوتنێکی ستراتیژیشی لەگەڵ عێراق ھەیە.

ھەر بۆیە ئێمەش لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا و باڵوێزەکان گفتوگۆمان لەسەر بارودۆخی کوردستان و ھەڵوێستی عێراق بۆ کردوون، لەگەڵ ئەوەشدا داوامان کردووە فشار لەسەر عێراق دروست بکەن بۆ ئەوەی ڕێز لە دەستوور بگرێت و پێشێلی نەکات، ئەوەش دەبێتە کارتێکی فشاری گەورە لەسەر عێراق".

نوێنەرەکەی حکوومەتی ھەرێم ئاشکراشی کرد: "یەکێتیی ئەورووپا و زۆربەی وڵاتان دەڵێن دەبێ گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بەبێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستووردا ئەنجام بدرێت، ئەگەر مەرج لە دەروەی ئەوە ھەبێت، قبووڵ ناکرێ و سەرەڕای ئەوەش ئەوان بۆیان ڕوون بووەتەوە کە عێراق و عەبادی بەتایبەت لەپێناو ھەڵبژاردنی داھاتوو سیاسەتی کات کوشتن پەیڕەو دەکات.

بۆیە دوای سەری ساڵی نوێ فشاری زیاتری دەخرێتە سەر عه‌بادى، چونک ئێستا پاڵپشتییەکی باشی ئەورووپی بۆ ھەریمی کوردستان ھەیە و ئەوەش کاریگەریی خۆی نیشان دەدات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.