Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 05:28

بڕیاردراوە هاوڵاتیانی عەرەب بۆ گوندە کوردییەکان بگەڕێنرێنەوە

هێزێك لە پۆلیسی فیدراڵی یاوەریی خێزانە عەرەبەكات دەكات
کوردستان TV
100%


هێزێك لە پۆلیسی فیدراڵی یاوەریی خێزانە عەرەبەكات دەكات و بە فەرمانی پارێزگاری كەركووك بڕیاردراوە هاوڵاتیانی عەرەب بۆ گوندە كوردییەكان، كە پێشتر تەعریب كرابوون، بگەڕێنرێنەوە.

لە شارۆچکەی سەرگەڕانی سەر بەقەزای دوبزی پارێزگای کەرکووک ، ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبە هاوردەکان بە هاوکاری حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هەڕەشەی دەرکردن لە هاونیشتمانیانی کورد لە چەند گوندێک دەکەن ، لەکاتێکدا ئەو عەرەبە هاوردەکراوانە پێشتر قەرەبووکراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە شوێنی خۆیان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فەرماندەیی پرۆسەكانی كەركووك رایگه‌یاند: بە فەرمانی پارێزگاری كەركووك بڕیاردراوە هاوڵاتیانی عەرەب بۆ گوندە كوردییەكان، كە پێشتر تەعریب كرابوون، بگەڕێنرێنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی پرۆسەكانی كەركووك ئێستا هێزێك لە پۆلیسی فیدراڵی یاوەریی خێزانە عەرەبەكات دەكات، گەیشتوونەتە گوندی پەلكانە لە قەزای دبس سەربە ناحیەی سەرگەران، و دانیشتوانی ناوچەكە لەبارەی فەرمانی چۆڵكردنی گوندەكانیان ئاگاداركراونەتەوە.

شایه‌نی باسه‌ ئەو عەرەبە هاوردانە پێشتر هێنرابوونە ئەو ناوچانە و دوای ئازادی عێراق چوونەوە شوێنەکانی خۆیان ، بەڵام دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ئەو عەرەبە هاوردانە بەردەوام هەڕەشە لە گوندنشینەکانی قەزای دوبز دەکەن و ئەمڕۆش مۆڵەتی سێ رۆژیان داوەتە خەڵکەکە کە ئەو گوندانە چۆڵ بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.