Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 00:23

62 که‌سایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى بۆ هه‌لبژاردنى په‌رله‌مان خۆیان کاندید ده‌که‌ن

یاساى كۆمسیۆن رێگه‌ نادات ئه‌ندامانى حه‌شدى شه‌عبى خۆیان كاندید بكه‌ن
کوردستان TV
#10
100%

سه‌رچاوه‌كانى نێو كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، ئاشكراى كرد" 62 كه‌سایه‌تی نێو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى دهاتووى عێراقدا، ده‌كه‌ن و ره‌زامه‌ندیشیان له‌ كۆمسیۆن وه‌رگرتووه‌، كه‌ بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ مانگى ئایارى 2018 ئه‌نجام بدرێت.

وتیشى"  11 پارتى نوێ له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ پێكهێنراون و 62 كه‌سایه‌تى و سه‌ركرده‌ى ئه‌و میلیشیایانه‌ش، مافى خۆكاندیدكردنیان وه‌رگرتووه‌.
 
سه‌رچاوه‌كه‌ ناوى به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بریتین له‌" هادى عامرى، ئه‌وس خه‌فاجی، قه‌یس خه‌زعه‌لى، فالح فه‌یاز، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، شبل زه‌یدی، كازم یاسری، ئه‌كره‌م كه‌عبى، هاشم مووسه‌وى، ڕه‌یان كلدانى و شێخ فه‌یسه‌ڵ دلێمی.

تێزانین به‌پێی به‌ندى دووه‌مى یاساى هه‌لبژاردنه‌كان له‌ كۆمسیۆنى بالاى هه‌لبژاردنه‌كانى عێراق، ڕیگه‌ نادرێت به‌ ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى و سه‌ربازیه‌كان، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان كاندید بكه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.