Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 05:29

قەوارەکه‌ى بەرهەم ساڵح مۆله‌تى له‌ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەرگرت

لە ماوەیەكی نزیكیشدا كۆنگرەی دامەزرێنەر بەپێی ڕێكارە یاساییەكان ئەنجام دەدرێت
کوردستان TV
100%

رێبوار كەریم وتەبێژی هاوپەیمانی  دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند" ئەمڕۆ هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری وەك قەوارەیەكی سیاسی و بەپێی یاسای پارتە سیاسییەكانی ژمارە 36ی ساڵی 2015، مۆڵەتی فەرمی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت و لە ماوەیەكی نزیكیشدا كۆنگرەی دامەزرێنەر بەپێی ڕێكارە یاساییەكان ئەنجام دەدرێت.

تێزانین قەوارەی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری له‌ 16ی مانگی ئەیلولى 2017 لەلایەن رێپێدراوی یاسایی "بەرهەم ئه‌حمه‌د ساڵح" تۆماركراوه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.