Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 05:27

قایمقامی شنگال: شانەی نوستووی تیرۆریستى لە شنگال دروست بووە

بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی شنگال
کوردستان TV
100%

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال رایگه‌یاند" لەبەر هەبوونی ژمارەیەکی زۆر هێزی ناشەرعی و نەبوونی چاودێری ئەمنی، شانەی نووستوو پەیدا بوون و بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی شنگال.

مەحما خەلیل گوتی" بە هۆی ئەو هێزانەوە کە ناتوانن ژیانی خەڵک بپارێزن و شەرعی نین و خەڵکی شنگالیش بڕوایان بەو هێزانە نییە، کە لە نێو شنگالن و ئەوان ڕێگایان بۆ ئەو کەسە تیرۆرستیانە خۆش کردووە، کە بگەڕێنەوە نێو شنگال.

قایمقامی شنگال دەشڵێت'' حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پەکەکە لە سنووری سووریاوە ئەو عەرەبانەیان هێناوەتە شنگال کە دەستیان لە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە و ئەمەش ترس و دڵەراوکێیەکی گەورەی لە لای خەڵکی شنگال دروست کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.