Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:50

ئه‌ستێره‌ی پێشووتری ئه‌ی سی میلان به‌سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵبژێردرا

ده‌نگی زۆرینه‌ی سندوقه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌.
کوردستان TV
100%


له‌هه‌ڵبژاردنی كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی لیبریا دواینجار وه‌رزشوانێكی ناسراوی ئه‌م وڵاته‌و جیهان به‌سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێردرا.

جۆرج ویا ئه‌ستێره‌ی پێشووتری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالی و هه‌ڵبژارده‌ی لیبریا جۆرج ویا له‌دواین گه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی لیبریا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا، كه‌ له‌كۆی چوارده‌ ولایه‌ت براوه‌ی دوانزه‌ ولایه‌ت بووه‌و ده‌نگی زۆرینه‌ی سندوقه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌مه‌ش ویا بووه‌ بیستو پێنجه‌هه‌مین سه‌رۆك له‌مێژووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م وڵاته‌، ویای ته‌مه‌ن په‌نجاو یه‌ك ساڵان له‌سه‌ره‌تای كاروانی وه‌رزشیه‌وه‌ له‌خولی لیبریا ده‌ستی به‌یاریكردن كردوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مایتی بارلۆا.

دواتریش له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ توانی له‌سالی 1986براوه‌ی هه‌ردوو نازناوی جام و خولی وڵاته‌كه‌ی بێت ، دوابه‌دوای ئه‌میش رووی له‌یانه‌ی ئیڤلین كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌مانیش خولی وڵاته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌.

جۆرج ویا له‌ساڵی 1987 به‌پێی بۆندێك رووی له‌یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی و دزاتریش یانه‌ی پاریس سان جێرمان كرد، به‌ر له‌وه‌ی رووبكاته‌ ئیتالیا و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالیه‌وه‌ كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی باشترین یاریزانی جیهانی وه‌گرت له‌ساڵی 1995.

ویا یاری بۆ یانه‌كانی چێلسی و مانچسته‌ر ستی و مارسیلیا ئه‌نجام داوه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ش له‌كۆی 478 گۆڵ توانیویه‌تی 193 گۆڵ تۆمار بكات.

  ئه‌و ئه‌ستێره‌ لیبریایه‌ له‌مێژووی كاروانی وه‌رزشی توانیویه‌تی هه‌شت نازناو به‌رز بكاته‌وه‌ كه‌ دووجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلانی ئیتالی بووه‌، جۆرج ویا له‌كۆی 60 یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی 22 گۆڵی تۆماركردوه‌.

گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌ وه‌رزشیه‌كانیشی وه‌ك باشترین یاریزانی ئه‌فریقیا بۆ سێ جار ده‌ست نیشانكراوه‌ و براوه‌ی تۆپی زێرینیش بووه‌وه‌ك باشترین یاریزان. دوای هه‌ڵبژاردنیشی وه‌ك سه‌ركی لیبریا ویا له‌تویتێكدا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی سوپاس و ستایشی گه‌لی لیبریا ده‌كات كه‌ ئه‌و متمانه‌یان پێ به‌خشیوه‌ و به‌لێنی به‌گه‌له‌كه‌دل له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌ چاوه‌رێی ئومێد و كاری باش بن.

پێویسته‌ بوترێت له‌سالی2005 ویا بۆیه‌كه‌كجار خۆی كاندید كرد، به‌ڵام ئه‌و كات ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا.  

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.