به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، ماوه‌ی سێ مانگه به بیانووی جیاجیا به‌شه ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غدا نه‌نێردراوه و ئه‌مه وایكردووه كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت بۆ ئێمه دروست بێت.
دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ده‌مێكه له‌گه‌ڵ عێراق كێشه‌ی ده‌رمانمان هه‌یه له ساڵی ٢٠٠٣ له رێگای ده‌زگای كیمیادیا ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی دابه‌شی سه‌ر پاریزگاكانی عێراق ده‌كرا بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م كه‌رته هه‌یه، هه‌رێمی كوردستانیش له‌و به‌شه سه‌دا ١٧ یه‌ی ئه‌وا بڕی ده‌رمانی پێویستمان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ماوه‌ی سێ مانگه به بیانووی جیاجیا به‌شه ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غدا نه‌نێردراوه و ئه‌مه وایكردووه كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت بۆ ئێمه دروست بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ساڵی پار و له‌دوای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی رزگاركرنی مووسڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره و سه‌ربازانی عێراقی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانییان كرد و چاره‌سه‌ری پێویستییان وه‌رگرتووه، ئێمه توێژینه‌وه‌یه‌كمان كردووه به ژماره، كه له كۆی چوا ملیۆن كه‌س كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانییان كردووه ئه‌وا له‌و رێژه‌یه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره و په‌ناهه‌نده‌بوونه كه نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان و دانیشتووی ناوشاری هه‌ولێربوونه و ئه‌مه‌ش له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه ده‌گۆڕێت.
گوتیشی: ئێمه روومان ده‌كه‌ینه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانی خێرخواز و وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت وڵاتی توركیا كه بۆ ئێمه گرنگه و ده‌روازه‌ی سنووریمان هه‌یه و ده‌توانێت به‌هانامانه‌وه بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.