ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه، وا بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار كۆببیته‌وه .
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راپۆرتێکی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە زیادانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە بڕیارەکانی چاکسازی لە بچووکردنەوەی فەرمانگەکانی حکومەت زیاد بوون و وەرگیراونەتەوە، رێوشێنێک بۆ چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانە دادەنرێت .
له لایه‌كی دیكه‌وه تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە لەبارەی زەوییەکانی شارەوانی و موڵکەکانی وەزارەتی شارەوانییەوەیە، بەو پێیەی وەزارەتی شارەوانی خاوەنی موڵکێکی زۆرە، راپۆرتێکی تێر و تەسەل لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزارەوە دەدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی ژمارە و چەند و چۆنیەتی موڵکەکانی شارەوانی و چۆنیەتی مامەڵکردن لەگەڵیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.