به گوێره‌ی ئه‌وخشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی 11 وه‌زاره‌ت و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كه‌مئه‌ندامانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 28/12/2017، مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی كاره‌باو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی و وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.