جیهان هه‌میشه له گۆڕانكارى دایه و شوێن و شاره‌كان كه تێیدا ده‌ژین دواى چه‌نده‌ها ساڵ ده‌گۆڕێن و هه‌ندێك له شوێنه‌كان گۆڕانكارى زۆر به‌خۆوه ده‌بینێت و هه‌ندێكیش به ده‌گمه‌ن ده‌گۆڕێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه ته‌ماشاى دوو وێنه ده‌كه‌یت كه له هه‌مان روانگه گیراوه و جیاوازییه‌كان به ووردى تیدا تێبێنى ده‌كرێت.
زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه زۆر گه‌شه و گۆڕانیان به‌خووه نه‌بینیوه ته‌نها له رێگاوباندا ئه‌و جیاوازییه ده‌بینرێت كه ده‌یان ساڵى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت رێڕه‌وى كات به زه‌حمه‌ت كارى به‌و شوێنانه كردبێت.
له‌م 6 وێنه‌یه‌دا به ته‌واوى ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه ئێمه باسى لێوه‌ده‌كه‌ین به روونى ده‌یبینن:
1- له ماوه‌ى 125 ساڵ گه‌شه‌و و گۆڕانكارى له‌م دوو وێنه‌یه ببینه كه له ریستاد گیراوه له ولاتى نه‌رویج له نێوان ساڵى 1888 دواجار له ساڵى 2013.
2- رێڕه‌وى ژیان و جووڵه‌ى كات به دریژایى 127 ساڵ به‌ره‌وپێش زۆر گۆڕانكارى له سه‌لجه‌ستادجوڤه‌تی ئودا له نه‌رویج نه‌كردووه كه وێنه‌كه له نێوان ساڵى 1887 بۆ 2014.
3- وێنه‌ى كوى دیس ناتیونس له پاریسی فه‌ره‌نسا، وێنه‌كه پێش 127 ساڵ گیراوه له ساڵى 1900 و دواجار وێنه‌ى هه‌مان شوێن گیراوه له ساڵى 2017.
4- له‌م وێنه‌یه‌دا به ده‌گمه‌ن گۆڕانكارى تێبینى ده‌كرێت هه‌رچه‌نده 107 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه تیپه‌ر بووه، وێنه‌كه له شوێنێكى شارى میونخ گیراوه له ئه‌ڵمانیا له نێوان ساڵانی 1910 بۆ 2017.
5- سینه‌ماى مولان روج له پاریسی وڵاتى فه‌ره‌نسا له پاش 116 ساڵ وێنه‌كه له نێوان ساڵانی 1900 بۆ 2016 گیراوه.
6- په‌یكه‌رى مارتن لووسه‌ر له درێزدینی ئه‌ڵمانیا دواى 56 ساڵ به‌سه‌ریا تیپه‌ڕ ده‌بێت، وێنه‌كه له نێوان ساڵانی 1958 بۆ 2014 گیراوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.