Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 09:25

نێچیرڤان بارزانی: ئه‌گه‌ر عه‌بادی زۆر خه‌می کوردیه‌تی با سه‌ردانی دوزخورماتوو بکات

لێدوانه‌كانی ئه‌یاد عه‌لاوی و نوری مالیكی به‌ ئیجابی ده‌بینم
کوردستان TV
#7
100%

دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند : هه‌موو لایه‌ك له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی جددی له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ست پێبكات.

سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند: لێدوانه‌كانی ئه‌یاد عه‌لاوی و نوری مالیكی به‌ ئیجابی ده‌بینم بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. ده‌شڵێ، له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا ئێمه‌ ئاماده‌ی دانوستاندنین.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زۆر خه‌می كوردیه‌تی با بێته‌ دوزخورماتو ئه‌و وێرانكاریه‌ ببینێت كه‌ له‌ خورماتوو خوڵقاندویانه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.