Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 11:22

قایمقامیه‌تى قەزای ناوەندی هەولێر ئاماری کاروچالاکیەکانی لە ساڵی 2017دا خستەروو

لە 2017دا بڕی 107 ملیۆن و  500 هەزار دینار غەرامەی سەرپێچی كۆكراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماری كاروچالاكیەكانی لە ساڵی 2017 دا خستەروو.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر،  ڕایگەیاند لە ساڵی 2017 دا بە بڕی 107 ملیۆن و  500 هەزار دینار غەرامەی سەرپێچیان بۆشوێنە جیاوازەكان كردووە، و هەروەك 547 كەس دەستگیركراون.

ووتیشی، لەسەركاری سەرپێچی، 547 كەسیان دەستگیر كردووەو  23 كەس لەوانە دراونەتە دادگاو هەروەها 138 ئۆتۆمبێل كە لەسەر شۆستەكان بە نایاسایی وەستاون، و شوێنی گشتیان بەكارهێناوە دەستیان بەسەرداگیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دەرەوەی شاری هەولێریش 63 خانوو لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون، كە بە نایاسایی دروست كرابوون رووخێندراون، هەروەها 38 ئامێری نایاسایی بیرلێدان دەستی بەسەر داگیراوە، و ڕەوانەی كارگەی توانەی ئاسن كراون.

لەبارەی قەدەغەكردنی دیاردەی سواڵكردنیشەوە رایگەیاند، تارادەیەكی زۆر دیاردەی سواڵكردن لە ترافیكەكان بنەبڕكراوە تەنها ئەوانە نەبێـت كە دەستگێرن.

ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 741  كەسیان دەستگیر كردووە، كە تەمەنیان لە  خوار 18 ساڵی بووە، كە لە ترافیكەكان سواڵیان كردووە،و جگە لەوەش 545 كەسی تریشیان دەستگیر كردووە، كە تەمەنیان لە سەروی 18 ساڵیەوە بووە.

لەبارەی تاقیگەو شوێنە تەندروستییەكانیشەوە ئاشكرای كرد، 11 تاقیگەو 10 كۆمەڵَگەی پزیشكی، و 29 نۆرنیگەو 6 سەنتەری پزیشكی داخراون، لەگەڵ  هەشت كۆمپانیای دەرمان، و 14 كۆگای دەرمان، و 24 دەرمانخانە،هەروەك  كۆمپانیای وەهمی و شەش شوێنی فرۆشتنی دەرمانی گیایی داخراون،  و 35 تۆن دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەر داگیراوە،و لەناو براون بە پێی رێنماییە تەندروستی و ژینگەییەكان.

سەبارەت بە رووخانی خانووی زێدەرۆ نەبەز عەبدولحەمید، ئەوەی خستە روو، 149 خانوو كە بە زێدەڕۆیی لەلایەن "بەرپرسانەوە" دروستكراون ڕووخێندراون ، و 12 باخ و 22 باخچەی تر كە بە زێدەرۆی دروستكرابوون، لەگەڵ شەش دوكانی نایاسایی  تێكدراون و رووخێندراون.

قائیمقامی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، 11 قومارخانەو 48 مۆتێل كە مۆڵەتەكانیان بەسەرچووبوو داخراون، لەگەڵ 20 شوێنی مەساج و 114 كافتریا داخراون. 

سەبارەت بە كارەكانی لیژنەكانی پشكنین رایگەیاند، ئەو لیژنەیە لە نوێنەری چاودێری بازرگانی و ڤێتەرنەری و تەندروستی پێكهاتووە لەماوەی ئەمساڵدا سەردانی  464 شوێنیان كردووە، لەوانە 335 سەرپێچی گەورە،و بچوك تۆمار كراوە،و  100 شوێن لەوانە داخراون 232 شوێنیش ئاگاداری كۆتاییان ئاراستە كراوە، لەبەرامبەردا 128 شوێن دەست خۆشیان لێكراوە، كە كارەكانیان بەباشی ئەنجامداوە.

هەروەها زیاتر وتیشی، 23 پاڵاوگەی سوتەمەنی كە بە نایاسایی كرابوونەوە داخراون.

لە بارەی كاڵا و كەلوپەلی ماوەبەسەرچوو وتی، 171 تۆن و  747 كیلۆ كەلوپەل و كاڵای ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوەو لەناوبراون، و كۆی گشتی سزادانی ئەو شوێنانەش بە پارە 107 ملیۆن و 500 هەزار دینار بووە. 

لە بارەی مۆڵەتیشەوە ئەوەی خستەڕوو، مۆڵەت دان بە شوێنە میللی و گەشتیاریەكان لە سنوری قایمقامی هەولێر 988 مۆڵەتی تازەی كاركردن بە شوێنە جیاوازەكان دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.