Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 11:22

زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ئاگاداری سه‌ردانى شاندەکەی یەکێتی بۆ بەغدا نین

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدایە
کوردستان TV
100%


شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدایە، بەڵام زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی و پەرلەمانتارەکەی ئەو حزبە وەک خۆیان دەڵێن، "ئاگادار نین و ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبەش لێی بێ ئاگایە.

ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردووەتەوە، کە شاندێکی ئەو حزبە ئێستا لە بەغدایە و مەبەست لێی "گفتوگۆکردنە لەگەل بەرپرسان و لایەنەکانی بەغدا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەر دوولا و پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان."

وەک ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە، (رزگار عەلی) و (خالید شوانی) لە سەرۆکایەتیی شاندەکەدان و پەرلەمانتارانی یەکێتیی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق، هاوڕێیەتی ئەو شاندە دەکەن.

محەممەد عوسمان پەرلەمانتاری یەکێتیی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای دەکات ئەویش تەنیا لە رێگەی "میدیاکان"ەوە ئەو هەواڵەی بیستووە. ئەو دوێنێ چوارشەممە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، "سەردانەکە ئاڵا خان رێکیخستووە و بۆ زانیاریی زیاتر قسە لەگەڵ خۆی بکەن."

هاوکات لەتیف نێروەیی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی، بێئاگایی خۆی لە شاندەکە و هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی خۆی راگەیاند.

ناوبراو دەڵێت" ئێمە وەکو یەکێتی ئاگاداری ئەو شاندە نین و رێککەوتنێک هەیە کە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، لەگەڵ حزب و لایەنە عێراقییەکان کۆ ببنەوە."

لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەوە رەت دەکەنەوە کە شاندی حزبی لەگەڵ حکوومەتی عێراق کۆببێتەوە و باس لە کێشەکانی نێوان حکوومەتەکانی بەغدا و هەولێر بکەن.

له‌م باره‌وه‌ نەدا مێرگەسووری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بێئاگایی خۆی و فراکسیۆنەکەی لە سەردانی "شاندەکەی یەکێتی" دەربڕی.

نەدا مێرگەسووری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاند" ئێمە ئاگادار نین و نابێ رێگە بە هەر کەس و لایەنێک بدرێ دانوستان لەگەڵ بەغدا بکات. ئەمە دانوستانی حکوومەت لەگەڵ حکوومەتە و چوونی شاندی حزبی بۆ بەغدا کێشەکان چارە ناکات."

ناڤهاتى سەردانی هەر شاندێکی حزبی بۆ بەغدا، بە خاڵی "لاواز"ی کورد دەزانێ و بە پێویستی دەزانێ حکوومەتەکان بە یەکەوە کۆببنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.