پاش ئەوەی لەبازگەی عەربەت دەست دەگیرێت بەسەر بری 500 کیلۆگرام قارچکدا، بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت.
لەوبارەیەوە ئازاد نەبی ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو قارچکەی کە لەلایەن ئاسایشی ئابوورییەوە لە بازگەی عەربەت دەستی بەسەرداگیراوە لە جۆری ئێرانییەو برەکەی 500 کیلۆگرامەو خاوەنەکەی ویستوویەتی بە شێوەیەکی نایاسایی بھێنێتە شاری سلێمانی و لە بازارەکاندا ساغی بکاتەوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیش رەوانەی قائیمقامییەتی سلێمانی کراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵا ئەوەشی خستە روو کە بەھۆی کورتی ماوەی مانەوەی قارچک و بەسەرچوونی ماوەی بەکارھێنانی لە ماوەیەکی کەمدا، بە بریاری قائیماقمی سلێمانی و لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبران . وتیشی بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی کاری نایاسایی خاوەنەکەی رووبەرووی سزای یاسایی دەکرێتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.