نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ پارت و ڕێكخراوه توركمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/12/2017 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارت و ڕێكخراوه توركمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گه‌لی توركمان وه‌ك دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووییان له‌م وڵاته‌دا هه‌یه و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازن، هه‌میشه‌ش له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی وڵات‌دا جێده‌ستیان دیار بووه. یه‌كڕیزیی لایه‌نه توركمانه‌كانیشی دووپات كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك پاڵپشت بن بۆ یه‌كڕیزیی سه‌رتاسه‌ریی له هه‌رێمی كوردستاندا.
دواتر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی گشتیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و دۆخه سه‌خته خسته ڕوو كه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم و هاووڵاتیانی بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی باشكردنی بژێوی خه‌ڵك، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه توركمانه‌كان ده‌توانن ڕۆڵێكی گرنگ و ئه‌رێنی بگێڕن.
لای خۆیانه‌وه لایه‌نه توركمانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان خۆیان به كوردستانی و به‌شێكی دانه‌بڕاو له هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی ده‌زانن و پشتگیری له حكوومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌ن. پوخته‌یه‌كیشیان ده‌رباره‌ی ئه‌و گیروگرفتانه پێشكه‌ش كرد كه ڕووبه‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ده‌بنه‌وه و داوایان كرد له داهاتوودا بتوانن له‌ناو حكوومه‌ت ده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆیان بگێڕن و ماف و ئه‌ركه‌كانیان به‌پێی ئیستحقاق دابین بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.