له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌كان به پێى یاساى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى ده‌ستیان به ناونوسینى خۆیان كردووه بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یاسا‌و رێسا هه‌ن تا قه‌واره‌كان رێكبخات
سه‌باره‌ت به رێ‌و شوێنه یاسایه‌كانى تۆماركردنى هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك شێروان زرار وته بێژى كۆمیسیۆنى باڵا بۆ هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان راگه‌یاند: بۆبه شدارى كردنى هه‌لبژاردنه‌كان هه‌رقه‌واره‌یه‌ك پێویسته به‌رێكاره یاساییه‌كان ناوى خۆى تۆماربكات بۆئه‌وه‌ى مافى به‌شدارى پێ كردنى له هه‌ڵبژاردن پێبدرێت
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له عێراق و كوردستان شێروان زرار گوتى: ئێمه وه‌ك كۆمسیۆنى هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به عێراقه‌وه نییه هه‌رقه‌واره‌یه‌ك ئه‌گه‌ربیه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بێت پێویسته له لاى كۆمسیۆنى هه‌رێم ناوى خۆیى تۆماربكات ئه‌گه‌رمه‌رجى به‌شداربوونى تێدابێت ئه‌وا رێگه پێدراوه
ئه‌وانه‌ى لاى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى عێراق ناوى خۆیان تۆماركردوه ئه‌وا په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه ئه‌و رێگه پێدانه‌ى كه له به‌غدا وه‌رگیراوه ته‌نیا بۆ به‌شداریكردنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ، هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كۆمسیۆنى هه‌رێم واده‌یه‌كى دیارى كراوى هه‌یه بۆ بانگه‌شه‌ى قه‌واره‌كان پێویسته قه‌واره‌كان به پێى رێنماو یاساكان پابه‌ندى ئه‌و راسپاردانه ببن وه هه‌رسه‌پێچیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى واده‌ى دیارى كراوى كۆمسیۆن ئه‌وا په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه ئه‌وان ده‌توانن رێكاره یاساییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به هه‌رقه‌واره‌یه‌ك په‌یڕه‌و بكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.