Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:14

ئه‌مه‌ریکا.. به‌هۆی رووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ 12 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ناو به‌ركه‌وتووه‌كان منداڵیش هه‌ن
ئه‌مه‌ریكا.. به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

به‌هۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەباڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لەویلایەتی نیویۆرک 12 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا .

ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەباڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی برونکس لەویلایەتی نیویۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 12 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و 15 كه‌سیش برینداربوون و له‌ناو به‌ركه‌وتووه‌كان منداڵیش هه‌ن .

به‌و هۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس رایگه‌یاندووه‌: 160 کارمەندی بەرگری شارستانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لە شوێنی رووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە . 


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.