وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیستى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌یه و هه‌ركات ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمیان بۆ هات، ئاڕاسته‌ى حكوومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێمى كوردستان دا هاتووه: وردبینى لیستى ناوى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌واو بووه و له پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تریدا بژار كراوه .
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه لیسته‌كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك حكوومه‌تى فیدڕاڵ داوای كرد، ئاڕاسته‌ی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "چاوه‌ڕێى فه‌رمانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، دواى ئه‌وه هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییه‌ك بۆ ناردنى لیسته‌كه بۆ حكوومه‌تى به‌غدا، ده‌كه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.