Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 15:17

به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌ داعشه‌وه‌ 22 که‌س له‌ وان و ئامه‌د و ماردین ده‌ستگیرکران

ناوه‌ندی ئۆپەڕاسیۆنەکە لە پارێزگای وان بووە
به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌ داعشه‌وه‌ 22 كه‌س له‌ وان و ئامه‌د و ماردین ده‌ستگیركران
کوردستان TV
100%

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له‌ سێ پارێزگای كوردستانی باكوور 22 كه‌س به‌ گومانی په‌یویدییان به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر كران. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ناوه‌ندی ئۆپەڕاسیۆنەکە لە پارێزگای وان بووە و پاڕیزگاکانی ئامه‌د و ماردینیشی گرتۆته‌وه‌ و له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا له‌ وان 12 كه‌س، لە ئامه‌د 8 کەس و لە پارێزگای ماردینیش كه‌سێك ده‌ستگیر كراون كه‌ كۆی گشتی ده‌ستگیركراوه‌كان 22 كه‌س بوون .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.