دواى هه‌ڕه‌شه و ده‌ركردنى ماڵه كورده‌كانى ناوچه‌ى دووبزو و سه‌رگه‌ڕان ئه‌مڕۆ ماڵى پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن عه‌ربه‌بێكى كۆچبه‌ر داگیركرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندى په‌لكانه‌ى سه‌ربه ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕانى قه‌زاى دوبز به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى ڕاگه‌یاند:دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بى هاورده‌ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس به پاڵپشتى پارێزگاى كه‌ركوك و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى تكریت و پۆلیسى ئیتیحادى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردنى ماڵه كورده‌كانى گوندى په‌لكانه‌یان كردبوو وه مۆڵه‌تى 72 كاتژمێریان دابوو بۆ چۆڵكردن ئه‌مڕۆ هه‌ینى به هاوكارى پۆلیسى ئیتیحادى كه‌سێكى عه‌رب به‌ناوى(محه‌مه‌د غه‌زال) ده‌ستى به‌سه‌ر ماڵى مامۆستا ئازاد داگرتوه‌و چووه ناو خانوه‌كه‌ى
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه باسى له‌وه‌ش كرد كه مامۆستا ئازاد خه‌ڵكى ره‌سه‌نى ئه‌و گونده‌یه و دواى 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه گونده‌كه‌یان و خۆشى پێشمه‌رگه‌یه .
هه‌روه‌ها گوتى: نزیكه‌ى 100 بۆ 150 عه‌ره‌بى هاو شێوه‌ى محه‌مه‌د غه‌زال له نێو رێكخراوى رزگارى سه‌ربه ناوچه‌ى سه‌رگه‌ڕانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نیشته جێكراون له چاوه‌روانى ئه‌و 72 سه‌عاته‌ن كه وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ چۆڵكردن به ماڵه كورده‌كان دراوه بۆئه‌وه‌ى ماڵكانیان راده‌ست بكه‌ن.
ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد ئه‌و عه‌ره‌بانه زۆربه‌یان چه‌كدارن و وه له‌لایه‌ن پۆلیسى ئیتیحادى سه‌رگه‌ڕان پاسه‌وانیان لێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.