به هۆی هێرشێكی چه‌كداریی بۆسه‌ر كڵێسایه‌ك له شاری حلوان له باشووری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر 10 كه‌س كوژران كه یه‌كێك له كوژراوان پۆلیسه و هه‌روه‌ها 5 پۆلیسیش له‌م رووداوه‌دا بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له پۆلیس باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشبه‌ره‌كه یه‌ك كه‌س بووه و له‌كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پۆلیسدا كوژراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان هێرشبه‌ره‌كه سه‌ره‌تا له به‌رامبه‌ر كڵێسادا ته‌قه‌ی كردووه و دواتر هه‌وڵیداوه بچێته ناو كڵێسا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریی لێكراوه و كوژراوه.
هێرشی چه‌كداریی له‌دژی كریستیانه‌كانی میسر به‌تایبه‌تی قیبتییه‌كان دیارده‌یه‌كی تازه نییه.
له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2016ـه‌وه تا ئێستا به ده‌یان كه‌س له زنجیره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداریی بۆسه‌ر چه‌ندین كڵێسا كوژراون. هه‌روه‌ها له 11ـی دیسه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا هێرشێكی خۆكوژیی بۆسه‌ر كڵێسایه‌كی قیبتییه‌كانی قاهیره 29 كوژراوی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.