دوای ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م خۆی هه‌ڵبژارد ده‌رنه‌چوو به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م جۆرج وێ ئا ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی دنیا و خه‌ڵكی وڵاتی لیبریا، له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی ئه‌و وڵاته به به‌ده‌ستهێنانی 61%ی كۆی ده‌نگه‌كان، وه‌ك سه‌ركۆماری لیبریا ده‌ستنیشان كرا.
شایانی باسه یاریزان جۆرج وێ ئا ئه‌ندام له پارتی (كۆنگره‌ی گۆڕانی دیموكراتیك) توانی به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی خۆی (جۆزێف بۆكای)، جێگری سه‌ركۆماری ئێستای لیبریا، وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی گۆڕانكاریی دیموكراتیك له ده‌سه‌ڵاتی لیبریا، وه‌ك سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا.
لیبریا،ماوه‌یه‌كی زۆر شه‌ڕی ناوخۆیی و وێرانكاری بوو ئێستا وڵاته‌كه به‌ره‌و هێمنی و سه‌قامگیری ده‌چێت.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.