Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:58

داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی سانپترزبۆرگی گرته‌ ئه‌ستۆ

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ ده‌ستكرده‌ بوو به‌ هۆی تۆقینی كڕیارانی بازاڕه‌كه‌
داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سانپترزبۆرگی گرته‌ ئه‌ستۆ
کوردستان TV
100%

گروپی تیرۆریستیی داعش له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ بازاڕێكی شاری سانپترزبۆرگی رووسیا به‌ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌وان ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ تیایدا 14 كه‌س برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ ده‌ستكرده‌ بوو به‌ هۆی تۆقینی كڕیارانی بازاڕه‌كه‌ و هه‌روه‌ها 14 كه‌سیشی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ برینداربوون.

پشتیوانی رووسیا له‌ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ ناوخاكی سووریادا، بووه‌ته‌ هۆكارێك تا ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ وڵاتی رووسیا بكات به‌ یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی خۆی بۆ ئه‌نجامجدانی كرده‌ی تیرۆریستیی.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.