له شاری قودس وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به ناوی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئیسرائیل گوتی، وێستگه‌كه له نزیك دیواری مێژوویی "ندبه" دروست ده‌كرێت و پرۆژه‌كه‌ش له قۆناغی یه‌كه‌می دیزاینكردندایه ، هۆكاری ئه‌و بڕیاره بۆ بوێری و بڕیاری مێژوویی تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئورشه‌لیمی به پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند.
ئه‌و وێستگه‌یه‌ی له ئورشه‌لیم یان قودس دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێرایه‌یه كه له "ته‌لئه‌بیب"ه‌وه گه‌شتیاران بۆ قودس ده‌گوازێته‌وه.
سه‌رچاوه روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.