Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:24

شاروانی سلێمانی ھەلی کار بۆ نزیکەی 1500 گەنج دەڕەخسێنێت

6 بازاری میللی له‌ شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دروست ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، خەرجی شارەوانی سلێمانی لە ساڵی 2017 نزیکەی 42 ملیار و 199ملیۆن دینار بووە و داھاتەکەیش بڕی 10 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە  گوتیشی، ئەمساڵ 11 پرۆژە جێبەجێ کراوە، کە خەرجییەکە دوو ملیار و شەسەد ملوێن دینار بووە.


ئەمڕۆ شەممە یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2017 دا ئێمە توانیومانە  450 ھەزار مەتر دووجا ڕووبەر قیرتاو بکەین و  54 ھەزار کۆنکرێتی کۆڵانەکان کراوە، ھەروەھا 2250 مەتر ئاو ڕاکێشراوە و 542 مەنھۆڵ پاک کراوەتەوە.

یوسف یاسین ، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: بەنیازی دروستكردنی پاركێكن لە بناری گۆیژە كە جیگەی 100 هەزار كەسی تێدا ببێتەوە و 800 گەنجینەش بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی بونیاد دەنێن.

داهاتی ئەمساڵی شارەوانی سلێمانی 10 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە و سەرۆكی شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت بە نیازن دوو هەزار گەنج بە شێوەی گرێبەست بۆ پارك و شوێنە سەوزكراوەكان دابمەزرێنن.

راشیگەیاند: لەبناری گۆیژە پاركی بۆنەكان دروست دەكەین و 6 بازاریی میللیش لەچواردەوری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دروست دەكەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.