Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 05:03

له‌جامی که‌نداو بۆ تۆپی پێ عێراق گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی

گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی
کوردستان TV
100%


هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی بیستوسێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو بۆ تۆپی پێ كه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی له‌ وڵاتی كوێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ گڕوپی دووه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌نی برده‌وه.

له‌ خوله‌كی په‌نجاوچواردا، یاریزان عه‌لی حوسنی گۆڵێكی بۆ عێراق تۆماركرد، پاشان یاریزان عه‌لی فایز گۆڵی دووه‌می عێراقی له‌ خوله‌كی شه‌ستوچوار به‌ لێدانی سزا به‌ده‌ستهێنا، له‌ خوله‌كی هه‌شتاشدا، یاریزان مه‌هدی كامل ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی سێیه‌می عێراقی تۆماركرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌م كردو گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی و له‌م قۆناغه‌شدا، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات ده‌بێته‌وه.

هه‌ر هه‌مان ڕۆژو له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی پێش كۆتاییدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عومان و به‌حره‌ین به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.