Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:37

دوای ده‌ دۆرانی له‌سه‌ر یه‌ک سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی پاناسیناکۆس به‌ده‌ست هێنا

پێشبینی نه‌ده‌كرا له‌و یاریه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ڤالنسیا دووچاری دۆراندن بێت
کوردستان TV
100%


یانه‌ی ڤالنسیا دوای ده‌ دۆرانی له‌سه‌ر یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی پاناسیناكۆس به‌ده‌ست هێنا و به‌ئه‌نجامی شه‌ست و حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر شه‌ست و سێ خاڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ جێ سه‌رسورمانی چاودێرانبوو به‌تایبه‌ت كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی ڤالنسیا وه‌ك پێویست نیه‌ و بووه‌ هۆی نائومێدی هانده‌رانی یانه‌ی پاناسیناكۆس ، چونكه‌ ئه‌و تیپه‌ له‌دوایین نۆ یاری رابردووی هه‌شت سه‌ركه‌وتنی تۆماركردبوو و پێشبینی نه‌ده‌كرا له‌و یاریه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ڤالنسیا دووچاری دۆراندن بێت.

پێویسته‌ بوترێت ئه‌ستێره‌ی یاریه‌كه‌ یاریزانی ڤالنسیا ئیریك گرین بوو كه‌ توانی بیستو یه‌ك خاڵ تۆمار بكات و رۆلی كاریگه‌ر ببینی له‌سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی. 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.