Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 21:20

دۆمینیک پاریس لەخلیسکانی سه‌ر به‌فر پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌رکرد

دۆمینیك پاریس له‌ ساڵی دووهه‌زارودوانزه‌شدا، نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی به‌ده‌ستهێنابوو .
کوردستان TV
100%


ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهان له‌ یاری خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی وڵاتانی جیهان به‌رده‌وامه.

 گه‌ڕێكی دیكه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ هه‌وارگه‌ به‌فراویه‌كانی شاری بۆرمیۆ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ پێشبڕكێی خلیسكانی پێچاوپێچ و هه‌ڵدێره‌كان پێكهاتبوو.

نزیكه‌ی بیست سانتیمه‌تر، به‌فر له‌ ناوچه‌كه‌دا باریبوو، یاریزانی ئیتاڵی دۆمینیك پاریس ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو درێژی پێشبڕكێكه‌ی به‌ كاتی یه‌ك خوله‌ك و په‌نجاوشه‌ش چركه‌و نه‌وه‌دوپێنج له‌ سه‌دای چركه‌یه‌ك بڕی و پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.

پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میش بوونه‌ به‌شی هه‌ردوو یاریزانی نۆروێژی، ئه‌كسیل سیفیندال و كیتیل یانیسرود، جێگای باسه‌ دۆمینیك پاریس له‌ ساڵی دووهه‌زارودوانزه‌شدا، نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی به‌ده‌ستهێنابوو .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.