Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 05:21

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی گلۆبال سوکه‌ر

له‌ساڵانی 2011 و 2014 و 2016 به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێنا
کوردستان TV
100%


له‌شاری دوبه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی رێروره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی گلۆبال سوكه‌ر بۆ باشترینه‌كان به‌رێوه‌چوو.

  ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی یاریزانان ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه‌ براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ وه‌ك باشترین یاریزانی ساڵ.

كریستیانۆ توانی له‌بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه‌ پێش هه‌ریه‌ك له‌ رامۆس و لیۆنیل میسی و دیبالا و بۆفۆن و دوانه‌ی پاریس سان جێرمان مبابی و نه‌یمار بكه‌وێت.

 رۆنالدۆی پورتوگالی به‌به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و نازناوه‌ ئه‌وا بۆ چواره‌مین جار بووه‌ براوه‌ی خه‌لاتی گلۆبال سوكه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌رابردوو له‌ساڵانی 2011 و 2014 و 2016 به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێنابوو.

هه‌رچی میسی ركابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌یتی ئه‌وا ته‌نیا جارێ له‌ساڵی 2015 براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بووه‌ و ریبێری هۆله‌ندیش له‌سالی 2013 نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ فالكاویش له‌ 2012 براوه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وه‌ته‌  بووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی گلوباڵ سوكه‌ر رۆناڵدۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ تاكه‌ كه‌سیه‌شی خسته‌ پاڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ 2017 و خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و خه‌ڵاتی باشترینی فیفا و له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج نازناو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.

 سه‌باره‌ت به‌یانه‌كانیش ئه‌وا یانه‌ی ریال مه‌درید پارێزگاری له‌و نازناوه‌كردو توانی له‌ سالی 2017 بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و نازناوه‌ به‌رز بكاته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌م ساڵدا پێنج نازناوی به‌ده‌ست هێنا.

به‌بردنه‌وه‌ی  ئه‌و نازناوه‌ كۆی خه‌ڵاتی سوكه‌ر بۆ یانه‌ی شاهانه‌ بووه‌ سێ نازناو دوای ئه‌میش یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ دێت كه‌ دوو جار براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ڕاهێنه‌رانیش ئه‌وا زێنه‌دینم زێدانی فه‌ره‌نسی بووه‌ یه‌كه‌مین ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی كه‌ ئه‌و خه‌لاته‌ به‌ده‌ست بێنێت.

 نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ر كه‌ بووه‌ خاوه‌ن ئه‌و خه‌ڵاته‌ جۆزی مۆرینیۆی پورتوكالی بوو كاتێ له‌ساڵی 2012ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ به‌ده‌ست هێنا.

هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا فرانشیسكۆ تۆتی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئیتالی و پیۆلی ئیسپانی وه‌ك باشترین یاریزان له‌كاروانی وه‌رزشی خه‌ڵاتی گلۆبال سوكه‌ریان پێ به‌خشرا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تۆتی بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی گورگه‌كانی رۆما به‌رده‌وامبوو له‌یاریكردن به‌ر له‌وه‌ی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی رابگه‌یه‌نێت.

هه‌رچی پیۆله‌ ئه‌وا كاروانێكی دره‌وشاوه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا و جامی جیهانی.

 سه‌باره‌ت به‌باشترین خولیش ئه‌وا خولی ئیسانی ناسراو به‌لالیگا وه‌ك باشترین خول ده‌ست نیشانكراو خه‌ڵاتی گلۆبال سوكه‌ر به‌ خافیر تیباس سه‌رۆكی یه‌كگرتووی یانه‌كانی خولی ئیسپانیا به‌خشرا.

 له‌سه‌ر ئاستی ناوبژیوانانیش فیلیكس بریچ ناوبژیوانی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن چل و دوو سالان توانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ به‌ده‌ست بێنێنت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوبژیوانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی یاری كۆتایی چلامپیۆنز لیگ له‌نێوان یانه‌ی ریال مه‌درید و یۆڤنتۆس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.