Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 21:23

سەربەست لەزگین: زانیاری وردمان هەیە کە داعش لە عێراق ماون

هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر هەڵوێستى هاوپەیمانان نەهاتووە لەبارەى هاوکاریکردنى هێزەکانى پێشمەرگە
کوردستان TV
100%


 بریکارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومه‌تی هەرێمى کوردستان، رایگەیاند زانیاری وردمان هەیە کە داعش لە عێراق ماون و دەیان بازگەشیان هەیە.

دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ رێککەوتنێکى سەربازى لە نێوان هەولێر و بەغدا نییە. بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە، راشیگه‌یاند دواى چەندین کۆبوونەوە تا ئێستا هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێک لەسەر هیچ پرس و بابەتێک.

گوتیشی، ئامادەنەبوونى بەغدا بۆ رێککەوتنى سیاسى و گفتوگۆ و دانوستاندن لە نێوان هەردوولا هۆکارى سەرەکییە لەبەردەم رێکنەکەوتنى سەربازى نێوان هەولێر و بەغدا.
 
سه‌ربه‌ست لزگین، گوتیشی، داواکارییەکانى حکوومەتى عێراق جێگیر و نەگۆڕ نیین، بەڵکو حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق، هەر هەفتەیەک داواکارى و قسەیەکى هەیە، لەڕووى کردەییشەوە هیچی جێبەجێ ناکات، ئەمەش وایکردووە لە حکوومەتى عێراق تێنەگەین داواى چی دەکەن .

سەربەست لەزگین ئاشکراى دەکات کە سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى لە جموجۆلى سەربازییان لە سنوورى گوێڕ، سوڵتان عەبدوڵڵا و سەربازگەى کەى وەن بەردەوامى هەیە.

 بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە، ئاماژەى بە بەردەوامى هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرد و گوتى: هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر هەڵوێستى هاوپەیمانان نەهاتووە لەبارەى هاوکاریکردنى هێزەکانى  پێشمەرگە و لە هاوکاریکردنى پێشمەرگە بەردەوامن.

گوتیشی راوێژکارانى هاوپەیمانان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە رۆڵێکى گرنگ دەگێڕن لە رێکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە". گوتیشى: "ئەڵمانیا وێڕاى ناردنى هاوکارى و راوێژکاریکردن، لە چەند پڕۆژەیەکى دیکە کە بۆ پێشمەرگە پێوستن، رۆڵ دەبینن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.