Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:25

عارف قوربانى: ده‌سه‌لاتدارانى به‌غدا به‌ فه‌خره‌وه‌ لاسایی ره‌فتاره‌کانى سه‌ددام ده‌که‌ن

عارف قوربانى: عه‌یب نییه‌ ده‌ست له‌گه‌ل شه‌یتان تێكه‌ل كه‌ین بۆ لابردنى عه‌بادی
کوردستان TV
100%

عارف قوربانى نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسى دیارى كورد له‌ دیدارێكى تایبه‌تدا له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیفچوون"ى كوردستان تیڤی له‌ باره‌ى ره‌وشى كه‌ركووك و پرۆسه‌ى ته‌عریبكردن له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ترى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت ستراتیژیه‌تى حكومه‌تى عێراقه‌و پرۆسه‌ى ته‌عریبكردنى ئه‌و ناوچانه‌ش پلانى مه‌ترسیدارى حكوومه‌تى عێراقه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كورد مانورێكى تر له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام بدات و هه‌ول بدات ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاى كه‌ركووك بكه‌ونه‌ كارو دووباره‌ یه‌كبوونى كورد دروست بكرێته‌وه‌و حزبه‌ كوردیه‌كان له‌ نێوان خۆیاندا پێكه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك كار بكه‌ن و كارته‌كه‌ له‌ ده‌ستى به‌غدا ده‌ربهێنن. 

قوربانى هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" پرۆسه‌ى ته‌عریبكردن له‌ كه‌ركووك له‌ سه‌رده‌مى حكومى سه‌دامه‌وه‌ تاكو ئه‌مرۆ به‌رده‌وامه‌و نه‌وه‌ستاوه‌، به‌لكو زیاتریش ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه‌، حكوومه‌تى ئێستاى عێراق به‌ ئه‌ندازى 35 سالى حكومى سه‌ددام زیاتر ته‌عریبی له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام داوه‌، به‌ جورێك له‌ سه‌رده‌مى سه‌ددام دا 216 هه‌زار كه‌س هێنرابوونه‌ته‌ كه‌ركووك، به‌لام له‌ سه‌رده‌مى حكومى عه‌بادی دا زیاتر له‌ 500 هه‌زار كه‌س هێنراونه‌ته‌ كه‌ركووك، به‌مه‌ش حكوومه‌تى عێراق پرۆسه‌ى راگواستن و ته‌عریب و ته‌شه‌یوعى سه‌ربازى له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌دات. 

ناوبراو وتیشى" ئه‌وه‌ى به‌م دوایه‌ له‌ كه‌ركووك روویدا، جگه‌ له‌ پلانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌ره‌نجامى چه‌ندین كێشه‌ى تر بووه‌ له‌نێو مالى كورددا له‌ سالى 2003 هه‌تاكو 2017، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى ته‌عریبى ئه‌م جاره‌ش هیج كاتێك به‌م شێوه‌یه‌ رووى نه‌داوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ ئێمه‌ به‌ پلانێكى نوێ و عه‌قلیه‌تێكى تازه‌وه‌ بچینه‌وه‌ كه‌ركووك و كورد پێگه‌ى خۆى له‌ به‌غداش به‌هێزتر بكات. 

له‌باره‌ى جیاوازى ستراتیژیه‌ت و سیاسه‌تى سه‌رده‌مى سه‌ددام و حكوومه‌تى ئێستاى عه‌بادى، عارف قوربانى وتى" هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان عه‌قلیه‌تى پارتى ده‌عوه‌ و حزبی به‌عس به‌دى ناكرێت، چونكه‌ له‌و هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌دا 500 هه‌زار مه‌سیحی له‌ به‌غداو ناوچه‌كانى ترى عێراق ده‌ركراون و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌ كوردى فه‌یلى  وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌، كه‌چى ئێستاش به‌غدا ئاماده‌ نیه‌ ناسنامه‌ى كوردى فه‌یلى بگه‌رێنێته‌وه‌و مال و مولكى كوردى فه‌یلى بۆیان بگه‌رێته‌وه‌، بۆیه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل ئه‌م عه‌قلیه‌ته‌ى ئێستاى به‌غدا زۆر زه‌حمه‌ته‌.

هه‌روه‌ها عارف قوربانى بۆ به‌رنامه‌ى "دیفچوون"ى كوردستان تیڤى، وتیشى" ده‌سه‌لاتدارانى به‌غدا به‌ فه‌خره‌وه‌ لاسایی ره‌فتاره‌كانى سه‌ددام  ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێم وایه‌ عه‌یب نییه‌ ده‌ست له‌گه‌ل شه‌یتان تێكه‌ل كه‌ین بۆ نه‌هێلانى حكوومى عه‌بادی. 

له‌باره‌ى خۆنزیككردنه‌وه‌ى نوری مالكى له‌ كورد، عارف قوربانى وتى" هه‌رچه‌نده‌ ناكۆكى له‌نێوان مالیكى و عه‌بادى هه‌یه‌، به‌لام هه‌ردووكیان یه‌ك ستراتیژیان هه‌یه‌، نهاش مالكى ده‌یه‌وێت جارێكى تر بێته‌وه‌ سه‌ر حوكم ، بۆیه‌ له‌گه‌ل كورد خۆى نزیك ده‌كاته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.