عومەر بەشیر، سەرۆکی سۆدان بارى نائاسایی لە باکوری کۆردۆفان و کاسالا لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ھێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە دەستیان کردووە بە"فڕێدانی چەکەکانیان" لە ھەرێمی دارفورو ناوچهى نیل.
مانگێک لەمەوبەر سەرۆکی سۆدان، داوای داخستنی ئەو کەمپانەی کرد کە ملیۆنان کەس بۆ خۆ رزگارکردن لەپریشکی جەنگ لەھەرێمی دارفۆر، روویان تێکردووە، لەھەمان کاتدا رێکخراوە بیانییە ناحکومییەکانی تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەو کەمپانە بەکاردەھێنن بۆ بەدەستھێنانی دەستکەوتی دارایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.